فوئاد رۆڵەی ئاگرو خوێن
گیوارای كوردەواری بوو لە هەموو شوێن دیاری بوو دەمێ یەكیەتی جوتیاران دەمێ كۆری زەحمەتكێشان دەمێ سەنگەر دەمێ مەزرا كۆڵ هەڵگرتن لەگەڵ فەلا كێ بێت وەك بروسكە وابێت كوردستانی پێ ئاوا بێت نەك هەر كوردستان گشت ئێران هەموو تورەو تازیە باران بۆ فوئادێ كە سەنگەرە یادی لە دڵمان رابەرە
٩ی خەرمانان تاڵترین رۆژێک کە هیچ کات نابێت لە یاد بچێت چونکو رێبەرێکی خۆش ناوە و پشتیوانی کرێکار و هەژاران کاک فوئادی هەمیشە زیندوو بە دەست دووشمنی ناپاک و خووێن مژ لە پیلانێکی گڵاوی لە پێش دارێژراودا گیانی ئازیزی بەخت کرد کام تابلۆی بەرزی ئینسانی لە رۆژهەڵات هەیە کە جێگا و نەقشی ئەم رێبەرە کارێزمایەی پێوە دیار نەبێت کە نموونەکانی وەکو خەباتی کرێکار، جوتیاران ،لاوان ، بنکەکانی زەحمەتکێشان ، شۆراکانی شار و دێهات ، ژنان ، هونەرمەندان ، مامۆستایان ، خوێندکاران ، مانگرتنی زیندانەکان ، خەباتی مەدەنی ، کۆچی مێژویی مەریوان ، وەستانەوە لەبەرانبەر هێرشی دوژمن؟ رێبەرێک کە لە ناو خەڵکدا لە دایک بوو و بۆ خاڵک ژیا یەکەمین ڕێبەرێک کە لە سەنگەری بەرگریدا گیانی بەخت کرد باشترین رێز گرتن و وەفاداری ئەوەیە کە لە گەڵ ئارمانەکان و خەت و ڕێبازەکەی کاک فواد بمێنینەوە بەرز وب ەڕێز بێت یادی کاک فوئادی رێبەر.