top of page

"کاک فوئاد" لە دژی با دەوەستایەوە


بەپێچەوانەی ئاو مەلەی دەکرد و هێڵی سووری دەبەزاند درێژە نەبوو ...، دەستپێک بوو دەسپێکی ڕابوونێک بەرەو ڕاسان و ڕانەوەستان ڕێگا نەبوو، ڕێباز بوو ...، ڕێبازێک لە عەشق و ئەخلاق و پێکەوە ژیان ئەو لە زانکۆوە چوویە سەنگەر، چۆکی بە بەند دادا و بوو بە دەرفەتێک بۆ مرۆڤ‌ بوون، هەڵبژاردەیەک بۆ ژیانێکی جیاواز. ئەو کانگای لەخۆبردوویی، کۆگای ورە، ئاوێنەی ڕاستی و مانایەکی‌تر بوو لە ڕێ، واتایەکی‌تر بوو لە هاوڕێیەتی لە سەردەمی ئەودا...، شەقامەکان بەڕێدەکەوتن شاران لەجێ دەجووڵان و شاخان کرابوونە هێلانەی هەڵۆ ژنان چیتر ماڵی نەبوون، لە منارەی مزگەوتەوە بانگ بۆ عەداڵەت و یەکسانی و بەرابەری ئەدرا و زیندان کرابوویە لانکەی خەبات بەندکراوانی ئەوساا ..، هەر یەکەو کاک شوان، شەهید ئارام و قارەمانێک بوون ئاڵاهەڵگری شۆڕش ... ئەو ڕێبەر نەبوو، ڕێکخەر بوو پێشەوا نەبوو، پێشەنگ بوو دوکتور نەبوو، مەڵهەم و دەرمانەکانی دەناسییەوە پێغەمبەر نەبوو، بەڵام پەیامی پێبوو پیرۆز نەبوو، بەڵام پیرۆزییەکانی پیشان ئەداین شەرخواز نەبوو، بەڵام فێری کردین چۆن بچینەوە بەگژ ئاگرا ئەو باڵ نەبوو لە لێدان کەوێ، کانی نەبوو وشک بکرێ و چرا نەبوو بکوژێتەوە ئەو ڕەمزی فڕین، وزەی هەڵقوڵین و بەشێک بوو لە ڕۆژ ئەو ڕانەوستا... خۆی و جامانە و بوڵیندگۆ و ئاڵایەکی سوور، کەوتنە ڕێگا تاکوو بیگۆڕن "کاک فوئاد" ڕابەرەێ بوو کە لەدوای ڕۆشتنی، تازە باڵی گرتەوە و هەتا دەڕوا ... یادی بەرزتر، ڕێبازی درەوشاوەتر و ناوی ئازیزتر ئەوێ.Formulärets överkant

bottom of page