بۆ حه‌وت شه‌هیدی بنه‌ماله‌ی مسته‌فا سوڵتانی
بۆ گڵکۆی تازه‌ی ماجید و ئه‌مجه‌د
موسلیح شێخ الاسلامی ١٩ /٤ / ١٣٦٠
میوانی تۆن
به دوو چاوی وه‌ک زرێبار، گه‌رمی گرینه
ده‌شتی شینی مه‌ریوانه،سه‌رگه‌رمی شینه
له تاڵه سوار دا دابه‌زن دوو سواری سوور پۆش
میوانی تۆن کاک فوئادی دل گه‌رم و ڕوو خۆش!
میوانی تۆن هاتونه‌وه له ته‌وریزه‌وه
میوانی تۆن بیان گره له ئامێزه‌وه
له هه‌واڵی هه‌ڤاڵانی ته‌وریز و تاران،
چه‌پک چه‌پک، گولیان پێیه، پڕ پڕ به دامان ،
بیان دوێنه، با بۆت بلێن سرودەکی نوێ
گه‌ش و ڕوون تر له‌و سروده‌ی که بیستووته دوێ ،
ده‌سته ده‌سته، لاوانی سه‌ر به‌رز و شۆرشگیڕ
به‌رانبه‌ر به جوخه‌ی ئێعدام، به ده‌نگی دلێر،
ئه‌گۆڕێنن، ته‌خت و به‌ختی دوژمن ئه‌له‌رزێ
ئه‌لێن، دوژمن: ڕاوه‌ستاوی به‌رانبه‌ر به کێ ؟؟
به‌رانبه‌ر ڕنووی قورسی شۆڕش وه‌ستاوی،
دژی سێڵاوی باوه‌ر و هێرش وه‌ستاوی،
وابه‌یانه،بۆیه وایه، ئه‌ی سه‌ر لێشێواو
ئه‌ستێره‌کان ئه‌توینه‌وه ناو نووری هەتاو
زه‌رده خه‌نه‌ی گزنگی خۆر، له زاری لاوان،
په‌رچه‌می فه‌تحی به‌یانه، کاتی تیرباران،
ئه‌ستێره‌کانی گه‌لی کورد، له گه‌ڵ پێشه‌نگان
شه‌به‌قی سووری ئاسمانی هیوایان نه‌خشان،
شه‌هیدانی شۆڕشگیڕمان، پێشه‌نگی خۆرن،
بناغه‌ی بن که‌ن کراوت به خوێن ئه‌شۆرن !
*****
میوانی تۆن ماجید و ئه‌مجه‌د هاتوونه‌وه،
باگشتمان دڵخۆشی دایکی شه‌هید ده‌ینه‌وه،
سەرخۆشی بێت لە گەشت یاران
لە دایە بەهیە هەوت جاران
جێ دایکی وابەرزی هەورە
دایکی هەوت شەهیدی گەورە
بڵێن،ئێوه‌ن بنه‌ماله‌ی شۆڕش په‌روه‌رده،
هێشتا کۆستی وه‌ها، نه‌بووه له سه‌ر ئه‌م عه‌رده،
مه‌گه‌ر کوشتاری ئه‌ژده‌هاک له رۆله‌ی کاوه،
ده‌نا، کامه بنه‌ماڵه،حه‌وت ڕۆله‌ی داوه ؟ ؟
له ڕێی شۆڕشێکی سوورد، قۆچی قوربان بن،
به خوێنی خۆ، ئاگر به‌ر ده‌ن له جه‌سته‌ی دوژمن !
*****
ئه‌ی هه‌ڵپێکراو له بنه‌ماڵه‌ی مه‌زنی کرێکاران !
وایه په‌یامی هه‌ڤاڵان، له دووره شاران،
وه‌ک چۆن ئێوه، له ته‌وریزه‌وه تا مه‌ریوان،
به خوێنی خۆ، بست به بستی وڵاتتان نه‌خشان،
کرێکاران بست به بستی جیهانیان نه‌خشان،
مه‌یدان نییه، سوور نه کرابێ، له خوێنی ئه‌وان
*****
مه‌گری! مه‌گرێ! دایکی شه‌هید! گریان گرانه،
ڕۆڵه‌کانت سه‌رتۆپ بوون له‌م کوردستانه،
حه‌وت خه‌رمانت سێڵاو بردی، حه‌وت خه‌رمانی سوور
پاش بارانه کوردستانت پڕ ئه‌بێ له نوور،
گشت ڕۆڵه‌ی تۆن،لاو چاکانی شۆڕشگێڕی کورد
پێشمه‌رگه‌کان، دڵ گه‌رم تر، ده‌ستیان بۆ چه‌ک برد،
ئه‌یکه‌ن به هێز،خه‌می قورسی ڕۆله‌کانی تۆ
به قرمژنی گوله باران، ڕووناکه ئاسۆ
*****